تره‌مپ: به هيچ شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان نابێت ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ناووكى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، ئێران به هيچ شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان نابێت ده‌ستى بگاته چه‌كى ناووكى.
تره‌مپ له وته‌يه‌كدا كه پێشكه‌شى سه‌ربازه ئه‌مريكاييه‌كانى بنكه‌ى سه‌ربازى سيگونيلاى ئه‌مريكاى له ئيتاڵيا كرد گوتى: پێويسته نه‌هێڵين ئێران به هيچ شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان ببێته خاوه‌نى چه‌كى ناووكى.
گوتيشى: سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئيسلامى ئاماده‌ييان تێدايه بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵێكى جه‌سوورانه‌تر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر بگێڕن.
تره‌مپ هه‌فته‌ى رابردوو گه‌يشته سعوودييه و دواتر سه‌ردانى ئيسرائيل و فه‌له‌ستينى كرد و پاشانيش روويكرده برۆكسل بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى ناتۆ و جى حه‌وت بكات.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى گوت: ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له واژووكردنى رێككه‌وتنى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاته‌كه‌دا له سه‌رده‌مى باراك ئۆبامادا و ئه‌و رێككه‌وتنه بووه‌ته شاده‌مارى ژيان و خۆشى بۆ ئێران، به‌ڵام له برى ئه‌وه‌ى سووپاسى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكات، كه‌چى پشتيوانى له تيرۆر ده‌كات.