مۆرینهۆ له فایناڵی چامپیۆنزلیگ هانی یوڤێنتۆس ده‌دات
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسه‌ر یونایتد بۆچوونی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه له فایناڵی چامپیۆنزلیگ هانی یوڤێنتۆس ده‌دات و هۆكاره‌كه‌شی ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 28 ئایاری 2017، خۆزێ مۆرینهۆ هه‌ڵگری ناسناوی یۆرۆپالیگ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه حه‌ز ده‌كات یانه‌ی یوڤێنتۆس ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
مۆرینهۆ كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه، ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس ببمه‌وه، نه‌ك ریال مه‌درید، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م یانه ئیتاڵیاییه‌كه ناسناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ستبهێنێت.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه، داهاتوو له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، له شاری كاردیفی پایته‌ختی وێڵز، یاری فایناڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ له نێوان یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید بكرێت، براوه‌ی ئه‌م یارییه له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه