حه‌شدى شه‌عبى ده‌يه‌وێت له رێى رۆژئاواى كوردستانه‌وه خۆى بگه‌يه‌نێته سه‌نگه‌ره‌كانى ئه‌سه‌د
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانيده‌كرێن، رايانگه‌ياند، توانيويانه ژماره‌يه‌ك گوندى هاوسنوورى سووريا كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌وه‌ش رێگه بۆ گه‌ياندنى كۆمه‌ك و هاوكارى سه‌ربازى ئێران بۆ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌نه‌وه.
هێرشه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر ئه‌و گوندانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌ى له ناو سووريادا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و ميليشياكانى ئێران به ئاراسته‌ى سنوورى عێراق ئه‌نجاميانداوه.
سه‌رچاوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى رژێمى سووريا هۆشداريان داوه له مه‌ترسى پێشڕه‌وى سوپاى سووريا و ميليشياكانى ئێران به ئاراسته‌ى سنوورى عێراقدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌شدى شه‌عبى چه‌ند گوندێكى سنوورى باكوورى به‌عاجى كۆنترۆڵ كرده‌وه، كه هاوسنوورى سووريان.
حه‌شدى شه‌عبى ئامانجى سه‌ره‌كى له هێرشه‌كه‌يدا يه‌كگرتنه‌وه بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ى ئه‌سه‌د كه له ناو سووريادا به ئاراسته‌ى سنوورى عێراق پێشڕه‌وى ده‌كرد.
رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌و ناوچه‌يه له ديوى سووريادا كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵى هێزه كوردييه‌كان كه له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه هاوكارى ده‌كرێن و زياتر ته‌ركيزيان له‌سه‌ر شه‌ڕى داعشه نه‌ك شه‌ڕى ئه‌سه‌د.
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه ئايا كورده‌كانى سووريا رێگه به حه‌شدى شه‌عبى ده‌ده‌ن زه‌وييه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان بگه‌يه‌ننه هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و به ئاراسته‌ى باشوور و خۆرئاواى سووريا بڕۆن.
حه‌شدى شه‌عبى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له سايته‌كه‌ياندا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پێشڕه‌وى به ئاراسته‌ى سنوورى سووريا موعجيزه‌ى ره‌مه‌زانه.
له ئێستادا شه‌ڕ له خۆرئاواى مووسڵ به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ده‌يانه‌وێت دوايين ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش له مووسڵ وه‌ده‌ربنێن.
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانيده‌كرێن و راوێژكارى سوپاى ئێرانيان له‌گه‌ڵه كه هه‌فته‌ى رابردوو يه‌كێك له‌و راوێژكارانه له شه‌ڕێكى نزيك به‌عاج كوژرا.
كۆمارى ئيسلامى ئێران له راهێنان و رێكخستنى هه‌زاران چه‌كدارى شيعه ئاينزا له عێراق، ئه‌فغانستان و پاكستان‌دا رۆڵى سه‌ره‌كى گێڕاوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى رژێمى ئه‌سه‌د بكه‌ن و هه‌روه‌ها چه‌كدارانى حزبوڵڵاى لوبنان له سووريا له نزيكه‌وه سه‌رپه‌رشتى شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن و له سه‌نگه‌رى به‌شار ئه‌سه‌ددان.
هه‌شت مانگ به‌سه‌ر شه‌ڕى مووسڵدا تێده‌په‌ڕێت و هێزه ئه‌منييه‌كان توانيويانه له زۆرينه‌ى ره‌هاى گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵ چه‌كدارانى داعش ده‌رپه‌ڕێنن و ته‌نيا له رۆژئاواى ديجله چه‌ند مۆڵگه‌يه‌كى داعش ماوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز