لایەنە شیعەكان: حكومه‌تی عێراق دژی ریفراندۆم نییه‌

"دەبێ ھەرێمی كوردستان پرسە دارایی و سنوورییەكان لەگەڵ بەغدا یەكلا بكاتەوە"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

سه‌باره‌ت به‌ مژاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ باسێكی گه‌رمی ئێستای شه‌قامی كوردستان و عێراق، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌ ئاست ئه‌م پرسه‌، بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی جیاوازه‌كانی لایه‌نی شیعه‌ پێیان وایه‌ حكومه‌تی عێراق دژی ریفراندۆم ناوه‌ستێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی مواتنی سه‌ر به‌ عه‌ممار حه‌كیمیش ده‌ڵێت "جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له‌ عێراق، وه‌ك لێكردنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یه"‌.