كاسیاس باسی كریستیانۆ، بۆفۆن و هیگواین ده‌كات
ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵپارێزی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی له دیمانه‌یه‌كدا باسی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌كات و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ بۆفۆن ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 30 ئایاری 2017، ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا كه به‌شێكی له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆفۆن شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ناسناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌رز بكاته‌وه، ده‌شڵێت: به‌ڵام من ریال مه‌دریدم خۆشده‌وێت و له فایناڵی چامپیۆنزلیگ هانی یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی پێشووم ده‌ده‌م.
كاسیاس، زیاتر ده‌ڵێت: زێدان باشترین كاری بۆ ریال مه‌درید كردووه، له‌م ماوه كه‌مه‌دا خۆشه‌ویستی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و به‌شێوه‌یه‌كی باش هاوسه‌نگی كریستیانۆی راگرتووه.
كاسیاس هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی یوڤی له ڕووی به‌رگریی و هێرشبردنه‌وه نایاب و به‌هێزن، له باره‌ی ریال مه‌دریدیشه‌وه ده‌ڵێت: ریال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆقێنه‌ری هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی به‌رگرییه‌وه گومانم هه‌یه.
كاسیاس ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید رۆژی شه‌ممه ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌رز كرده‌وه، بێگومان كریستیانۆ شایسته‌ی تۆپی زێرین ده‌بێت، به‌ڵام نابێت قسه‌ی زیاتر بكه‌ین، چونكه پاوڵۆ دیبالاش له یاریگه بوونی هه‌یه، به‌هه‌رحاڵ حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ڵاتی تۆپی زێرین زیاتر بۆ یاریزانێكی ئیسپانی وه‌ك سێرخیۆ رامۆس بێت، وه‌ك چۆن پێشتر هه‌مان ئاره‌زووم بۆ رائول گۆنزالێز، چاڤی هێرناندێز، ئینیێستا و فێرناندۆ تۆرێس هه‌بوو.
له دوایین قسه‌یدا، كاسیاس له باره‌ی گۆڵپارێزه دێرینه‌كه‌ی خانمه پیره‌كه ده‌ڵێت: زه‌حمه‌ته بۆفۆن به‌بێ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی له یاریكردن بكات، ئه‌و ته‌مه‌نی 39 ساڵه و هێشتا وه‌ك باشترین و نایابترین گۆڵپارێزی جیهان له كێبڕكێ دایه.
ئیكه‌ر كاسیاس له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ كۆتایی دێت، له ئێستاشدا له لایه‌ن یانه‌ی پاریس سانجێرمان داواكراوه.