كریستیانۆ: سه‌رسامم به لیۆنێل مێسی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دیمانه‌یه‌كدا ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به مێسی سه‌رسامه، ده‌شڵێت: ئێمه هاوڕێی یه‌كتر نین، به‌ڵام رێز له‌یه‌كتر ده‌گرین و به یاریكردنی مێسی ـیش سه‌رسامم.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له نوێترین دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (فۆكس) كه دوێنێ چوارشه‌ممه په‌خش كرا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی 10 ساڵ هاوشانی مێسی چه‌ندان سه‌رده‌می زێرینیان تێپه‌ڕ كردووه، ده‌شڵێت: من و مێسی ركابه‌ری یه‌كترنین، به‌ڵكوو هاوپیشه‌ی یه‌كترین، ئێمه به‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌ستخستنی ناسناوه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین و دوژمنی یه‌كتر نیین.
كریستیانۆ گوتیشی: زۆر رقم له‌و كه‌سانه‌یه كه به‌راوردكاری له نێوان من و مێسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه ته‌نیا كاری رۆژنامه‌نووسه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی خۆیان پێ گه‌رم بكه‌ن.
كریستیانۆ و مێسی ماوه‌ی 10 ساڵه قۆڕخی زۆرینه‌ی ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كانیان كردووه، به هه‌ردووكیان 9 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆریان تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه.