له‌مانگی ره‌مه‌زاندا چۆن وه‌رزش بكه‌ین
K24- هه‌ولێر
بۆ مانه‌وه‌ی خانه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، مرۆڤ رۆژانه پیویستی به وه‌رزش هه‌یه، وه‌رزش چ به‌مه‌به‌ستی له‌شساغی و دابه‌زاندنی كێش بێت، یان بۆ له‌شجوانی و بنیاتنانی ماسولكه‌كان بێت، پیویستی به به‌رده‌وامی هه‌یه.
ره‌نگه زۆربه‌مان له‌كاتی به‌رۆژووبوون و مانگی ره‌مه‌زان، وابیرمان كردبێته‌وه پێویستمان به‌وه‌رزشكردن نییه، یان وامان هه‌ست كردبێت، كه ناتوانین وه‌رزش بكه‌ین، یان له‌شمان به‌رگه ناگرێت.
به‌ڵام پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندووه، كه ئه‌گه‌ر ره‌چاوی خواردن و بڕی ئاوی پێویست بكرێت، ده‌كرێ مانگی ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر وه‌رزشكردن.
ئه‌نجامنه‌دان و دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌رزش بۆ ماوه‌ی 30 رۆژی له‌دوای یه‌ك ده‌بێته، هۆی كه‌مبوونی به‌رگه‌گرتن و و كشانی شیانی جه‌سته‌یی، واتا دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رزش بۆ ماوه‌ی مانگێك، واتا له‌ده‌ستدانی راهێنانی وه‌رزشی چوار مانگی پێشوو.
وه‌رزشكردن له‌مانگی ره‌مه‌زان هۆكارێكی تر ده‌بێت بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده و راگرتنی كێش له‌و مانگه و هێشتنه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك و ده‌ماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چالاك وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ فڕیدانی مادده‌ی ژه‌هر و پاشه‌ڕۆ زیاده‌كان.
كاته‌كانی وه‌رزشكردن له‌مانگی ره‌مه‌زان
پسپۆڕان رای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی وه‌رزشكردن، جیاوازه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی له‌شی كه‌سه‌كان و كاتی رۆژوو گرتن و پله‌كانی گه‌رما له‌شوێنه جیاوازییه‌كان.
به‌شێك پێیان وایه یه‌ك كاتژمێر به‌ر له رۆژووشكاندن، كاتێكی گونجاوه بۆ وه‌رزشكردن تاكو چه‌وری زیاتر بتوێنینه‌وه، له‌كاتی رۆژووشكاندن خوارن و خواردنه‌وه‌ی پێویست وه‌ربگیرێت تاكو قه‌ره‌بووی له‌ش بكاته‌وه له‌و كانزاو خۆراكانه‌ی له‌ده‌ستی چوون.
به‌شێكی دیكه له پسپۆڕان پێیانوایه، دوو كاتژمێر دوای رۆژوو شكاندن پێویسته ده‌ست به‌وه‌رزشكردن بكرێت، چونكه له‌ش بڕی پێویستی هێز و توانای بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه ئه‌و خواردنه زیاده‌ی خواردویه‌تی به‌كاری بهێنێت.
كاتی پارشێو، كاتێكی تره بۆ وه‌رزشكردن، چونكه له‌ش بڕی پێویستی خۆراكی هه‌یه‌و كاتی پێویستی پشووی وه‌رگرتووه، دوای وه‌رزشكردنه‌كه‌ش ده‌توانرێت به‌له‌شێكی ته‌ندروست بخه‌وین.
وه‌رزشه‌كان چۆن بێت؟
وه‌رزشكردنه‌كه پێویسته بریتی بێت له رۆیشتن به‌پێی و لیخۆڕینی پایسكل و وه‌رزشكردنه‌كانی له‌شجوانی و هه‌رجۆره وه‌رزشێكی دیكه كه پێشتر ئه‌نجامت دابێت، به‌مه‌رجێك ره‌چاوی بڕی خواردن و ئاوی پێویست بكرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، وه‌ك شه‌كره و فشاری خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، پێویسته راوێژ به‌پزیشك بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی وه‌رزش.
دوای ئه‌نجامدانی وه‌رزش پێویسته كاتی پێویست ته‌رخان بكرێت بۆ وه‌رگرتنی پشوو و كاتی خه‌وتن به‌گوێره‌ی پێویست بێت تا دووربین له هیلاكی جه‌سته و گه‌شه‌گبوونی ماسولكه‌كان.