له‌كاتی به‌رۆژووبوون چۆن خۆمان له‌سه‌رئێشه بپارێزین
K24-هه‌ولێر
زۆربه‌مان له‌كاتی به‌رۆژووبوون یان له‌دوای رۆژووشكاندن، هه‌ست به سه‌رئێشه ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان كه رێژه‌ی توندی سه‌رئێشه‌كه له‌زۆربه‌ی كاتدا مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، سه‌رئێشه‌ی به‌رۆژووبوون له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات، به‌گوێره‌ی زیادبوونی كاته‌كانی به‌رۆژووبوون زیاد ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ناڵێن به‌ده‌ست سه‌رئێشه‌وه له‌كاته‌كانی تر، سه‌رئێشه‌یان له‌كاتی به‌رۆژووبووندا زیاتر ده‌بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ییان هه‌یه (شه‌قیقه) له‌مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌رئێشه‌كه‌یان زیاد ده‌كات، ئه‌میش به‌هۆی هه‌ستیاریان بۆ هۆكاری سه‌رئێشه.
هۆكاره‌كانی زیادبوونی سه‌رئێشه له‌كاتی به‌رۆژووبوون
- كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێن، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌رئێشه، چونكه دوای خواردن و خواردنه‌وه رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا به‌خێرای به‌رز ده‌بێته‌وه‌و هه‌ر به‌خێرایش داده‌به‌زێت.
- وشكبوونه‌وه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌له‌شدا، ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی سه‌رئێشه.
- كه‌مبوونه‌وه‌و لێبڕانی كافایین، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه‌و چای زۆر ده‌خۆنه‌وه، له‌كاتی به‌رۆژووبوون زیاتر هه‌ستیارن بۆ كه‌می رێژه‌ی كافاین له‌له‌شیاندا.
- ماندووبوون و كه‌م خه‌وی، كه ده‌بێته هۆی بێهێزی له‌ش و زیادبوونی فشاری ده‌روونی.
رێنماییه‌كانی دووربوون له سه‌رئێشه‌ی كاتی به‌رۆژووبوون
- راهێنان بۆ خواردنی ته‌ندروست و سروشتی.
- خواردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی پێویست.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافایینیان زۆره.
- خه‌وتنی رێك و دووركه‌وتنه‌وه له‌كه‌م خه‌وی.
- دووركه‌وتنه‌وه له دڵه‌راوكێ و فشاری ده‌روونی
- له‌كاتی به‌هێزبوونی سه‌رئێشه و نه‌توانینی به‌رۆژووبوون یاخود به‌رده‌وامی سه‌رئێشه دوای رۆژووشكاندن، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ پێدانی رێنمایی و رێگه پێدانی به‌رۆژووبوون.