دوو ھاووڵاتی لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنكان

K24 - سۆران
پەیامنێری كوردستان24 لە سۆران رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ھاووڵاتی كە بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو لە رووباری گەلی عەلی بەگدا خنكان".
رائید بەیار باڵەكی بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بە كوردستان24 گوت: "سێ ھاووڵاتی دانیشتووی ھەولێر كە بۆ گەشتوسەیران ھاتبوونە دەڤەری سۆران، لە رووباری گەلی عەلی بەگ مەلەوانیان كردووە، بەم ھۆیەوە دوو لەو ھاووڵاتیانە لە نێو رووبارەكەدا خنكاون".
گوتیشی: "تا ئێستا تەرمەكانیان نەدۆزراونەتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانیان، دواتر لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە دەكەین".
.jpg)

