پارتی له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دڵنیایی ده‌دات

گرفتە نێوخۆییەكانی بەشێك لە حزبەكان بوونه‌ته‌ رێگر
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

كۆتایی ئەمساڵ دانراوە وەك وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، بەڵام ھەنگاوە ھێواشەكانی حزبە سیاسییەكان ترسی ئەوەی لای خەڵك درووستكردووە كە رەنگە ئەو درەنگ رێككەوتنەی لایەنەكان لە نێوان خۆیاندا ریفراندۆم دوابخا، پارتیش دڵنیایی دەدات لەوەی ھەموو ھەوڵێكیان بۆ ئەوەیە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام بدەن، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی ھۆكاری درەنگ كۆبوونەوەی لایەنەكان بۆ گرفتە نێوخۆییەكانی بەشێك لە حزبەكان دەگێڕێنێتەوە.