دووه‌مین ئاڵای ئه‌مریكا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی گومركی گرێ سپی هه‌ڵدرا
K24 - هه‌ولێر:
دووەمین ئاڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لەسەر باڵه‌خانه‌ی گومرکی رێڤه‌به‌ریی خۆسه‌ریی پەیەدە لە شارۆچکەی گرێ سپی سەر بە شاری رەققەی سووریا ھەڵکرا.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركیا، ده‌توانرێت به ئاسانی ئاڵاکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی ئاکچاکالەی سەر بە ئورفاوه، ببینرێن كه لەسەر باڵه‌خانه‌ی گومرکی شارۆچکەی گرێ سپی كه ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی پەیەدە دایە به‌رزكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه توركییه‌كه، ئەم ئاڵا نوێیە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەققە لە دژی داعش ھەڵکراوە و بووه‌ته جێگەی سەرنج.
یەکەمین ئاڵای ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی رابردوو لەسەر هه‌مان باڵه‌خانه هەڵکرابوو.