مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى تاوتوێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، ئه‌م ئێواره‌يه بۆ تاوتوێكردنى وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى بۆ نه‌خشه‌رێگه‌كه‌ى يه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه و له لاى خۆيه‌وه ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى پارتيش ده‌ڵێت: وه‌ڵامێكى باشمان داونه‌ته‌وه.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، كاتژمێر 05:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌جێنداى كۆبوونه‌وه‌كه بريتييه له پرسى راپرسى و هه‌ڵبژاردنى داهاتوو و ره‌وشى ئابوورى هه‌رێم و شه‌ڕى داعش و رزگاركردنه‌وه‌ى مووسڵ.
هه‌روه‌ها گوتى: قوباد تاڵه‌بانى به خواستى خۆى بڕيارى داوه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بكات بۆ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه له باره‌ى رێككه‌وتنى 20 ساڵه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانياى رووس نه‌فت بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و وه‌ڵامه‌ى پارتى له هه‌مبه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ى يه‌كێتى ئاماده‌ى كردووه ده‌خرێته به‌ر باس.
په‌يامنێرى كوردستان 24، گۆران شاخه‌وان له زارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌عفه‌ر ئيمنيكييه‌وه گواستييه‌وه، كه پارتى وه‌ڵامێكى ئه‌رێنى يه‌كێى داوه‌ته‌وه و ئيمينيكى رايگه‌ياندووه، وه‌ڵامه‌كه‌يان له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لايه‌كه.