تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
لیوا رزگار عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم بە كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌یانێك بۆ تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه پێشتر له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراون ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا رێنمایی و رێكاره‌كان بۆ چۆنییه‌تی تۆماركردنیان ئاشكرا نه‌كراوه، به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتۆچۆی هه‌رێم پێیوایه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كان كارێكی ئاسان نییه، بۆیه باشترین كار تۆماركردنیانه.