له چ حاڵه‌تێكى فشارى خوێن ناتوانين به‌رۆژووبين؟
K24- هه‌ولێر
به‌شێوه‌يه‌كى گشتى به‌پێى توێژينه‌وه‌كان رووژووگرتن كاريگه‌رى ئه‌وتۆى نييه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنيان هه‌يه.
ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشيه‌كه‌يان كۆنتڕۆلكرابوو به وه‌رگرتنى ده‌رمان، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ى تازه نه‌خۆشييه‌كه‌يان ده‌ستنيشانكراوه، يان هێشتا ئه‌نجامى كاريگه‌رى ده‌رمانه‌كانى له‌سه‌ر له‌شى به‌ديار نه‌كه‌وتووه، ناتوانن به‌بێ راوێژى پزيشك به‌رۆژووبن.
له چ حاڵه‌تێكى فشارى خوێن ده‌توانرێت به‌رۆژووبين؟
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى رێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنيان زۆر نييه و ناگاته پله‌ى مه‌ترسى.
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى رۆژانه بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نها يه‌ك بۆ دوو ده‌نكه حه‌ب به‌كار دێنن.
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێش مانگى ره‌مه‌زان سه‌ردانى پزيشيكان كردووه و پاش راوێژى پزيشك ده‌توانن به‌رۆژووبن.
له چ حاڵه‌تێكى فشارى خوێن ناتوانرێت به‌رۆژوو بين؟
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى رێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنيان به به‌رده‌وام زۆره
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كۆمه‌ڵێك ده‌رمان و چاره‌سه‌رى زۆر به‌كار دێنن له‌كاته جياوازه‌كاندا
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌گه‌ڵ فشارى خوێن، نه‌خۆشى تر‌ى درێژخايه‌نيان هه‌يه
له‌گه‌ڵ رێكخستنى ژه‌مه‌كانى خواردن و وه‌رگرتنى ده‌رمانه‌كان به‌رێكى، پيويسته له‌مانگى ره‌مه‌زان به‌هه‌مان شێوه‌ى كاته‌كانى تر چاودێرى فشارى خوێن بكه‌ين له‌لاىه‌ن كه‌سانى شاره‌زا.
باش‌ترين كات بۆ پێوانى فشارى خوێن، بريتييه له كاتى به‌يانيان دواى له‌خه‌وهه‌ڵسان يان ئێواره به‌ر له رۆژووشكاندن، به وه‌رگرتنى بڕى ئاوى پێويست و خه‌وتنى رێك، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چاودێريه‌كى باش بۆ فشارى خوێن و ده‌رمانه‌كانى، ده‌كرێت به‌شێوه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت و پارێزراو رۆژووه‌كانمان بگرين.