باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان كرا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان كراوه، كریستیانۆش له پێنج پله‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه شوێنی نه‌بۆته‌وه.
گۆڤاری (voet bal)ـی هۆڵه‌ندا له دوایین چاپی خۆی كه له شاری ئه‌مستردام بڵاو ده‌بێته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیۆنێل مێسی به‌پشتن به‌ستن به‌و هه‌موو ناسناوانه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: مێسی له ته‌مه‌نی یاریكردنیدا 30 ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه، تاكه یاریزانه له مێژوودا ئه‌م هه‌موو ناسناوه‌ی بردبێته‌وه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مێسی له‌ڕووی ناسناوی تاكه كه‌سییه‌وه لوتكه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی مێژووی گرتووه، له ڕووی رێژه‌ی ناسناوه‌كانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشه‌نگی گرتووه و خاوه‌نی زۆرترین ناسناوه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا پله‌ی دووه‌می باشترین یاریزانی مێژووی گرتووه، یۆهاین كرۆیفی كۆچكردووی هۆڵه‌ندی له پله‌ی سێیه‌م دێت، پێلێ ئه‌فسانه‌ی پێشووی به‌رازیل له پله‌ی چواره‌م و دی ستیفانۆش له خانه‌ی پێنجه‌م دێت.