حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌ ژماره‌یان 19 پارتی سیاسییه‌، دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەولی و ئەو قوربانیدان و ئەزموونانەی گەلی كوردستان لە خەباتی خۆیدا هەیبووه، پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بڕیاری دیاریكردنی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.

رۆژی 7/6/2017، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حزب لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌ كه‌ ته‌نها گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شدارییان تێیدا نه‌كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆژی 25/9/2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دیاریكرا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ:

ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ڕۆژی شەممە 10ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، نوێنەر و بەرپرسە باڵاكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەولی و ئەو قوربانیدان و ئەزموونانەی گەلی كوردستان لە خەباتی خۆیدا هەیبووه، پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بڕیاری دیاریكردنی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند. پارتە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە جەختیان لەوە كردەوە كە هەموو تواناكانیان بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەخەنەگەڕ، داوایشیان كرد كە نوێنەرەكانیان ڕۆڵیان لە كۆمیتە و كاروباری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هەبێت.

بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕوونكردەوە كە بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بابەتێكی مێژووییە و یەكلاییبووەتەوە و پەیوەستە بە ژیانی تاك تاكی خەڵكی كوردستان و هیوایشی خواست هەموو لایەك بە گڕوتینەوە بەشدار بن.

- یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

- پارتی نەتەوەیی کوردستان

- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان

- پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان

- بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموکراتی کوردستان

-  حزب بیت النهرین الدیموقراتی

- حزب الاتحاد الدیموقراتی الکلدانی

- سەرۆکی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدان

- پارتی نیشتیمانی ئاشووری

- یەکێتیی بیت النهرینی نیشتیمانی

- مینبەری دیموکراتی کلدانی

- بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان

- بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن

- پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان

- کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی تورکمانن لە کوردستان

- پارتی گەلی تورکمان

- کۆمەڵەی لیبڕاڵی تورکمان

- پارتی ڕزگاری نەتەوەیی تورکمانی