كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان وەڵامی گوتەبێژی حكومەتی عێراق دەداتەوە

"تەنها هاوڵاتی سنووری باشووری کوردستان دەتوانن دەنگ بە ریفراندۆم بدەن، نزیکەی 6 ملیۆن کەس دەتوانن بەشداری ریفراندۆم بکەن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، وەڵامی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دەداتەوە رایدەگەیەنێت، تەنها هاوڵاتی سنووری باشووری کوردستان دەتوانن دەنگ بە ریفراندۆم بدەن، ئاشکرای دەکات نزیکەی شەش ملیۆن کەس  دەتوانن بەشداری ریفراندۆم بکەن دەشڵێت، وەڵامی پرسیارەکەی ریفراندۆمیان پێ گەیشتووە کە دەنگدەر دەنگی لەسەر دەدات.

دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە 7 حوزەیرانی2017، بڕیاردرا 25 ئەیلولی 2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامبدرێت، لەگەڵ دیاركردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم، حکوومەتی عێراق لە رێگەی گوتەبێژەکەیەوە رایگەیاند "دەبێت عێراقییەکان بڕیار لەبارەی داھاتووی ھەرێمی کوردستان بدەن" ئەمەش كاردانەوەی لەلایەن زۆر لە سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی كوردستان لێكەوتەوە و رایدەگەیەنن، گەلی كوردستان خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات و ھیچ وڵات و نەتەوەیەكی دیكە ناتوانێ لە جیاتی كورد بڕیاربدات.