به فه‌رمى ميلان، هاوشێوه‌كه‌ى كريستيانۆى هێنايه ريزه‌كانى
يانه‌ى ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا، به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئا‌ندریا سێلڤای هێرشبه‌ری پورتوگالی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 12 حوزه‌یرانی 2017، ئا‌ندريا سێلڤا له شاری میلانۆ پشكینی پزیشكی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرد و بەفەرمی به یاریزانی ئەیسی میلانی ناسێندرا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی ئه‌م یاریزانه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك واز له یاریكردن پورتوگال له‌ده‌ستێكی دڵنیایه‌كه‌ر ده‌بێت، چونكه هێرشبه‌رێكی وه‌ك ئا‌ندریا سێلڤمان هه‌یه.
ئاندرێ سیلڤای ٢١ ساڵان کە وەرزی رابردوو لەگەڵ پۆرتۆی پۆرتوگاڵی ١٦ گۆڵی تۆمارکرد، ئەمڕۆ گەیشتە میلانۆ و بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی میلانەوە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت درێسی ژمارە ١٠ لە رۆسۆنێری بپۆشێت.
ئاندرێا سێلڤا دوای کیسی و رۆدریگێز و مۆساچیۆ دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی ئەیسی میلان.