بەھۆی ژەھراوی بوونی زیاتر لە 700 كەس خاوەن چێشتخانەیەك دەستگیرکرا
K24 - ھەولێر
زیاتر لە 700 كەس بەھۆی خواردن لە كەمپی حەسەن شام و خازر، ژەھراوی بوون و خاوەنی چێشتخانەكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
دكتۆرسامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "ژمارەی ئەو كەسانەی ژەھراوی بوون بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 700 كەس".
روونیكردەوە: "بەھۆی خواردنەوە ژەھراوی بوونە كە ئێوارەخوانێك لەلایەن خێرخوازێك بۆ ئاوارەكان رێكخرابوو، پابەند نەبووە بە رێنمایی تەندروستی و ئەم كارەساتەی لێكەوتەوە".
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "دوو كەس گیانیان لە دەستداوە و دوای رووداوەكە پۆلیسی ھەولێر دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە و خاوەنی چێشخانەكە و پێنج لە كرێكارانی چێشتخانەكە و كەسێكی دیكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕین دەستگیركران".