ده‌زگا نهێنییه‌كه هیچ تۆمارێكی سه‌رۆكی لا نییه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای نهێنی پاراستنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، ته‌ئكیدی ده‌كه‌نه‌وه، كه هیچ تۆمارێكی گفتوگۆكانی ناو كۆشكی سپی نێوان، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جیمس كۆمی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI) لای ئه‌وان نییه.
ئه‌و لێدوانانه پاش ئه‌وه‌هات كه هه‌فته‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ گوتبووی" ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ كومی، تۆمار كرابێت، هه‌ر چه‌نده زۆر دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی به‌رپرسانی ناو كۆشك به‌و كاره هه‌ستابن".
ئه‌و پرسه‌ش بنه‌ڕه‌تییه لای سه‌رۆك، چونكه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ له هه‌وڵی په‌كخستنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی نێوان راوێژكاره‌كانی و رووسیا، له میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بگلێنن.
ئه‌و ده‌زگایه‌ی بۆ پاراستنی سه‌رۆك و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كان دانراوه، ده‌ڵێن" هیچ تۆمارێكی تایبه‌ت به‌و گفتوگۆیانه‌یان لا نییه".
ئه‌و لێدوانه‌ی ده‌زگا نهێنییه‌كه‌ش له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ" ئه‌مریكی بوو، كه به پشت به‌ستن به یاسای ئازادی راگه‌یاندن، ئه‌و داوایه‌یان له ده‌زگاكه كردبوو.
ئه‌و ده‌زگایه، له سه‌رده‌مه‌كانی سه‌رۆك جۆن كینێدی و ریچارد نیكسۆنه‌وه، سیستمێكی نهێنی تۆماركردنی ده‌نگییان له ناو كۆشكی سپی‌دا داناوه.
رۆژی هه‌ینی رابردووش تره‌مپ گوتبووی" به‌و زوونه ئاشكرا ده‌بێت ئایا هیچ تۆماریكی گفتوگۆكانی من و كۆمی هه‌یه یان نا".