وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا: بۆ پاراستنى سه‌ربازه‌كانمان له سووريا هه‌موو شتێك ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جيمس ماتيس رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هه‌موو رێگه‌يه‌ك ده‌گرێته به‌ر بۆ پاراستنى هێزه‌كانى له سووريا.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتيشى: بۆردومانكردنى هێزه‌كانى سووريا له لايه‌ن ئه‌مريكاوه، ته‌نيا هه‌وڵێك بووه بۆ به‌رگرى له خۆكردن.
ئه‌مريكا به پله‌ى يه‌كه‌م پشت به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌به‌ستێت له سووريا.
هاوكات ژماره‌يه‌ك راوێژكار و سه‌ربازى ئه‌مريكى له سووريا بڵاوه‌يان پێكراوه بۆ رێگه‌گرتن له نزيكبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و ميليشيا شيعييه‌كان له بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نه‌فى سوپاى ئه‌مريكا.