كه‌سێك له پاشێودا خه‌سووى خۆى كوشت
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر له كاتى پاشێوكردندا، په‌لاماری ماڵی خه‌زووری ده‌دات و به سێ گوله خه‌سووی ده‌كوژێت، دوای ئه‌وه‌ش كه دراوسێكان و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه كۆده‌بنه‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و بە ھەڕەمەكی ته‌قه‌یەكی زۆر ده‌كات و دراوسێیه‌كی ماڵی خه‌زووری ده‌كوژێت.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولیر رايگه‌ياند، دووكه‌س له لیكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به چه‌كه‌وه ده‌سگیركراون كه گومانده‌كرێت هاوكاری تاوانباربن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌قه‌كه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.