سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێس برینداربوو
K24 - هه‌ولێر:
دوای رووداوی ته‌قه‌كردن له یاریگایه‌كی وه‌رزشی، چوار كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا برینداربوون و ستيڤ سكاليز سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمارییه‌كان، یه‌كێك بوو له بریندارانی هێرشه‌كه، كه ئێستا باری ته‌ندرووستی جێگیره.
دوای رووداوه‌كه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی خۆی له رووداوه‌كه نیشاندا.
رووداوه‌كه له ویلایه‌تی ڤێرجینیا روویداوه و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه، قوربانییان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی، گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
مۆ بروكس، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، بۆ میدیاكان گوتی: "منیش له‌ناو یاریگاكه بووم، گوێم له ده‌نگی ته‌قه بوو، دواتر گوێبیستی ده‌نگی ته‌قه‌ی زیاتر بووم ئینجا زانیم كه‌سێك هه‌یه ته‌قه ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "گوێم له ده‌نگی ستیڤ سكالیز بوو، كه بریندارببوو و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش له ته‌قه‌كردن به‌رده‌وام بوو".
له ئێستادا ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام تا ئیستا هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی سرووشتی رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه و تا ئێستا دیار نییه ئایا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییه یان نا.
WATCH: Video shows House Majority Whip Rep. Steve Scalise taken away on stretcher and into helicopter following shooting at Virginia park. pic.twitter.com/naKRc3eoXK
— Good Morning America (@GMA) June 14, 2017