یاریزانه نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستگیر كرا
تیۆ هێرناندێز كه وه‌رزی داهاتوو لە لای چەپی هێڵی بەرگری هاوکاری مارسیلۆ دەکات، شه‌وی رابردوو له فرۆكه‌خانه‌ی مه‌درید ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 14 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه تیۆ هێرناندێز كه وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ئالاڤێس ده‌كرد به‌هۆی توندوتیژی له دژی هاورێ كچه‌كه‌ی و ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه له فرۆكه‌خانه‌ی مه‌درید ده‌ستگیر كرا و شه‌وی رابردووی له زیندان به‌سه‌ر بردووه.
بڕیاره له زووترین كات، هێرناندێزی 19 ساڵان راپێچی دادگا بكرێت و روونكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و كه‌یسه بخاته‌ڕوو.
له ماوه‌كانی رابردوو، رۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانی ئاشکرایان کرد بوو كه تیۆ هێرناندێز لە نۆڕینگەی سانیتاس پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و ریال مەدرید ئێستا مافی خاوەندارییەتی یاریزانەکەی هەیە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه نزیکەی 24 ملیۆن یۆرۆیە.