چاوەڕوان دەکرێت ئەو 3 ئهستێرهیه ببێته گالاکتیکۆسی ریال مەدرید
به گوێرهی سهرچاوهكانی نزیك له یانهی ریال مهدرید، فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سهرۆكی یانهی شایانه دهیهوێت به گواستنهوهی چهند یاریزانێكی لاو خوێن گەرم به جهستهی ریال مهدریددا بكات، پێچەوانەی بیرکردنەوە و گرێبەستەکانی پێشووی کە بە دوای یاریزان گەورە و بە ئەزموون دا دەگەڕا، لە ئێستەدا ئەم یاریزانە وەک داھاتووی ریال مەدرید دەبینرێن بە تایبەت لای هاندهران و چاودێرانی یانەی مێرێنگێ.
١ – کێلیان مباپێ مۆناکۆی فرەنسی، تەمەنی ١٨ ساڵە دیارترین دۆزراوەکانی ئەم وهرزهیه، دوای ئەوەی لە خولی فرەنسی و چامپیۆنز لیگدا باشترین ئاستی پێشکەش کرد، ئێستە زۆرترین داواکراوی ھەیە، مباپێ بە ھرەمەند و خێرایە، لە یاریی کردن بە تۆپ تێری ھێنری ھاونیشتمانیمان بیر دەخاتەوە، توانەیەکی زۆری لە کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکان ھەیە، کەوتۆتە بەر ڕاداری یانە شایانهكهی مهدرید.
2- دێلی ئالی ناوهراستكاری یانهی تۆتێنھام، باڵایەکی بەرز و جەستەیەکی پتەو و بەھێز تایبەتمەندیەکانی لاوە ئینگلاندیەکەن، بۆ دووهم ساڵ لهسهریهك به باشترین یاریزانی لاوی دهستنیشان كراوه. راھێنەرەکەی پێوایە بە تێپەربوونی کات ھاوشێوەی نێبماری بەرازیلی دەردەکەوێ لە یاریگاکاندا، بهوپێیهی لە کۆی ٥٠ یاریی كه بەشداری کردووە، ٢٢ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٣ گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی دروستکردووە، رەنگە نرخی گواستنەوی زۆر بەرزبێتەوە.
3- کاسپەر دۆلبێرگ، یاریزانی ئایاکسی ھۆڵەندی، تەمەن ١٩ ساڵ ئەم وەرزە ١٦ جار گۆڵی بەرامبەرەکانی ھەژاندووە، ٦ گۆڵیشی لە خولە ئەوروپاییەکان تۆمارکردووە، ھێرشبەرێکی نایابە، بە قاچە راستەکەی وەک چەکێکی گەورە یاریی دەکات و بڕینی زۆر لەیاریگادا ئەنجام دەدات، نرخی گواستنەوی ٣٥ ملیۆن یۆرۆیە لە بازاری گواستنەوی یاریزاناندا.
ئامادهكردنی: بارزان ئهكرهم