"تره‌مپ به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه پاره كۆده‌كاته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
196 ئه‌ندامی دیموكراته‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، رۆژی 14/6/2017 سكاڵایان له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆماركردووه‌و تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان و پاره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوه‌ته پاڵی.
سكاڵاكه 30 سیناتۆر و 166 نوێنه‌ر كه هه‌موویان له دیموكراته‌كانن پێشكه‌شیان كردووه، ئه‌مه‌ش دووه‌مین هه‌وڵی له‌و جۆره‌یه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دژی تره‌مپ ده‌درێت، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو سكاڵایه‌كی هاوبه‌شی ویلایه‌ته‌كانی ماریلاند و واشنتنی پایته‌خت ده‌رباره‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی خانوبه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ و وه‌رگرتنی پاڵپشتی دارایی له حكومه‌ته بیانییه‌كانیان به‌رزیان كردبووه‌وه.
ئه‌و جوڵه‌یه به پشت به‌ستن به "به‌ندی پاداشت" له ده‌ستووری ئه‌مریكی ده‌ستیپێكردووه، چونكه به گوێره‌ی ئه‌و به‌نده‌ی ده‌ستووری ئه‌مریكا، ئه‌و كه‌سه‌ی به فه‌رمی پۆستێك وه‌ربگریت له ئه‌مریكا، بۆی نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس، هیچ دیاری و پاداشت و پۆست و نازناوێك له هیچ میر و پادشا و سه‌رۆكێكی بیانی و هیچ كه‌سێكی دیكه‌ش وه‌ربگرێت.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر تره‌مپ به‌رزكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن" تره‌مپ بۆشاییه‌كی له نێوان پۆسته‌كه‌ی و كاره‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كانی هێشتووه‌ته‌وه كه كاروباره بازرگانییه‌كانی به‌رێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی دیموكراته‌كان نموونه‌یه‌كیان هێناوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن" هه‌ر شاندێكی بیانی دێنه واشنتن، زیاتر ده‌برێنه هوتێله‌كانی تره‌مپ، حكومه‌ته بیانییه‌كان له پرۆژه‌ی خانووبه‌ره‌ی كچه‌كه‌ی تره‌مپ خانوو باڵه‌خانه ده‌كڕن و ده‌سه‌ڵاتدارانی چینیش ماركه‌ی بازرگانی تره‌مپ تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا".