كوردێك بۆ سێیه‌مجار ده‌بێته‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
K24 - هه‌ولێر:
نه‌دیم زه‌هاوی، بۆ سێیه‌مجار له دوای یه‌ك، له‌سه‌ر لیستی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا، ده‌بێته‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
بۆ یه‌كه‌مجار نه‌دیم زه‌هاوی، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌رتی ستراتفۆرد ئۆن ئه‌ڤۆن بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش، بۆ جاری سێیه‌م توانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت و كورسییه‌كه‌ی خۆی مسۆگه‌ر بكاته‌وه.
نه‌دیم زه‌هاوی، له خێزانێكی كوردی باشووری كوردستانن و له ساڵی 1967 له به‌غدا له دایكبووه، له ته‌مه‌نی 9 ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رووده‌كه‌نه به‌ریتانیا و له باشووری له‌نده‌ن نیشته‌جێ ده‌بن.
زه‌هاوی بڕوانامه‌ی له خوێندنی ئه‌ندازه‌ی كیمیایی هه‌یه و كۆلێژی له‌نده‌نی ته‌واو كردووه و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای یوگۆڤ، كه تایبه‌ته به توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بازاڕ.