به‌هۆی رووداوێكی ئه‌منی ده‌رگای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داخرا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی له‌نده‌ن له رووداوێكی ئه‌منی له نزیك په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌ی ده‌رگا سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان داخرا.
به گوێره‌ی میدیا به‌ریتانییه‌كان، پۆلیس كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه كه چه‌قۆی پێبووه و گومانی لێده‌كرێت نیازی ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌بووبێت.
وێبسایتی گاردیانی به‌ریتانی له زاری شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك زۆری پۆلیس و هێزی ئه‌منی له شوێنه‌كه‌ن و پیاوێكیش ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته تا ئێستا له‌وه دڵنیانین ئایا ئه‌و پیاوه چه‌قۆی پێبیووه ، یاخود نیازی ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌بووه یاخود نا.