له شارێكى ئه‌مريكا ئاڵاى داعش هه‌ڵده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ر به‌نداوى ويلايه‌تێكى ئه‌مريكا ئاڵايه‌كى داعش هه‌ڵكراوه.
تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، ئاڵاى داعش له‌سه‌ر به‌نداوێكى شارى بيتسفێڵدى ويلايه‌تى نيوهامشاير بينراوه.
روونيشيكرده‌وه، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌ستيان به لێكۆڵينه‌وه كردووه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مريكاييه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ڵكردنى ئه‌و ئاڵايه ترسى لاى هاووڵاتيان درووستكردووه.
هێزه ئه‌منييه‌كان له شوێنى رووداوه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ ئاڵاكه‌ى داعشيان هێناوه‌ته خواره‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى شاره‌كه له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، ئاڵا هه‌ڵكه‌ره‌كه ده‌ناسن و له‌و بڕوايه‌دا نيين، ئه‌و رووداوه هيچ مه‌ترسييه‌كى ئه‌منى لێبكه‌وێته‌وه.