ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاشكرای كردووه كه له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی كریستیانۆ، راسته‌وخۆ فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به هه‌ر نرخێك بێت كلیان مباپێ بۆ ریزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كلیان مباپێ هێرشبه‌ری مۆناكۆ ده‌بێته جێگره‌وه‌ی كریستیانۆ له ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید نایه‌وێت به‌ربه‌رستێكی زۆر بخاته به‌رده‌م رۆیشتنی كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، چونكه بیر له گواستنه‌وه‌ی مباپێ ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌كاته‌وه كه ئه‌م وه‌رزه 26 گۆڵی كردووه و 11 ئه‌سیستیشی هه‌بووه، له‌م پێناوه‌یشدا 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئه‌ستێره لاوه فره‌نساییه‌كه ئاماده كردووه.
مباپێ به به تیری هێنری فره‌نسا ناسراوه، به‌ڵام ماركا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر بێت و په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات ده‌بێته كریستیانۆی دووه‌م له جیهان.