ژنێكى هاوڕه‌گه‌زباز ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زيرانى سربستان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سربستان ئه‌لكسه‌نده‌ر فوشيچ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، 15ى حوزه‌يران، (ئانا برنابيچ)ـى وه‌ك سه‌رۆكى نوێى حكومه‌ت ده‌ستنيشانكرد و ئه‌و ژنه‌ش به ئاشكرا رايگه‌ياندووه، هاوڕه‌گه‌زبازه.
سه‌رۆكى سربستان گوتى: بڕيارمدا ناوى ئانا پێشنياز بكه‌م و بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت ناوه‌كه‌ى بخه‌مه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
گوتيشى: ئانا تايبه‌تمه‌ندى پيشه‌ييانه‌ى تێدايه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و پۆسته.
ئانا ته‌مه‌نى 41 ساڵه و له مانگى ئابى رابردوودا له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆكى ئێستاى وڵات كه ئه‌و كات سه‌رۆك وه‌زيران بووه، هاتووه‌ته ناو دنياى سياسه‌ته‌وه.
ئانا له به‌لگراد له‌دايكبووه و له زانكۆى هولى بريتانيا خوێندنى ته‌واو كردووه و پێشتر سه‌روكارى رێكخراوێكى تايبه‌ت به ئابوورى كردووه.
كانديدكردنى ئه‌و ژنه هاوڕه‌گه‌زبازه بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت بۆ سربييه‌كان وه‌ك شۆك بووه چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى سربستان داخراوه و خۆپيشاندانى هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له ژێر چاودێرييه‌كى توندى ئه‌منييدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.