له جامی كیشوه‌ره‌كان، پورتوگال له دواساته‌كان لێدانێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
له جامی كیشوه‌ره‌كانی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال یه‌كه‌مین یاری خۆی به یه‌كسانبوون له دژی مێكسیكۆ ده‌ستپێكرد، كاتێك یارییه‌كه به به‌رامبه‌ربوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 حوزه‌یرانی 2017، له یاریگه‌ی كازان ئارینا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و مێكسیكۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له خوله‌كی 35 هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له رێگه‌ی ریكاردۆ كواریزما به ئه‌سیستی كریستیانۆ ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، پاشان خاڤێر هێرناندێز له خوله‌كی 42 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مێكسیكۆ یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م ڕووداوه گه‌وره‌كان له 10 خوله‌كی كۆتایی روویدا، پورتوگال دیسان پێشكه‌وته‌وه، ئه‌مجاره‌یان له رێگه‌ی سیدریك سوارێسی به‌رگریكاری بوو كاتێك له خوله‌كی 86 گۆڵێكی به‌نرخی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی به‌رازیلی ئه‌ورووپا تا خوله‌كی 90ـی خایاند، كاتێك هیكتۆر مۆرینۆی به‌رگریكاری مێكسیكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوتا كرده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 18:00 ڕووبه‌ڕووی رووسیا ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیكۆ و نیوزله‌ندا له هه‌مان رۆژ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.