به ڤیدیۆ... كریستیانۆ له جامی كیشوه‌ره‌كانی جیهانی سه‌رسام كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017ـی رووسیا جیهانی سه‌رسام كرد، كاتێك له یاریگه‌ی سپارتاك مۆسكۆ جیاواز له هه‌موو یاریزانه‌كان هاوشانی منداڵێكی كه‌مئه‌ندام هاته نێو یاریگه.
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له جامی كیشوه‌ره‌كان به تاكه گۆڵێكی كریستیانۆ شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای خاوه‌ن ماڵ هێنا، به‌ر له‌ده‌ستپێكی یارییه‌كه سۆز و میهره‌بانی كریستیانۆ بۆ منداڵی كه‌مئه‌ندام سیمایه‌كی جوان و سه‌رنجراكێشی به یاریگه به‌خشی و بووه بابه‌تی زۆرینه‌ی میدیاكانی جیهان، به‌و پێیه‌ی كریستیانۆ جیاواز له هه‌موو یاریزانه‌كان ده‌ستی ئه‌و منداڵه‌ی گرت و هێنایه نێو یاریگه، پێش فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه كریستیانۆ نێوچاوانی منداڵه‌كه‌ی ماچ كرد و دیارییه‌كیشی خسته نێو كۆشی، 8 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی یارییه‌كه‌ش كریستیانۆ ئاهه‌نگی گۆڵتۆماركردنی گێرا و هانده‌رانی یاریگه‌ی هێنایه سه‌ما.
كریستیانۆ له دوایین یاری خۆی به درێسی پورتوگال، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده 74 گۆڵ، 11 گۆڵی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار بكات و ببێته گۆڵكه‌ری مێژوویی ئه‌ورووپا.