دی ماریا دانی به تاوانێكی گه‌وره دانا
هه‌ڵمه‌تی لێپێچینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكارانی وه‌رزشی، ئه‌نخیل دی ماریاشی گرته‌وه، سزای زینداینكردنیشی بۆ ده‌رچووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دی ماریای یاریزانی پاریس سانجێرمان به فه‌رمی له لایه‌ن دادگای ئیسپانیا به ساخته‌كاری له باجدان تاوانبار كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دی ماریا له نێوان ساڵانی 2010 ـ 2014 كه له یانه‌ی ریال مه‌درید یاری كردووه، بایی 1.14 ملیۆن پاوه‌ند خۆی له باجدان دزیوه‌ته‌وه و دانی به تاوانه‌كه‌شی داناوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه به‌پێی یاسا دی ماریا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زیندانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پێشینه‌یه‌كی سپی و باشی هه‌بێت ده‌توانێت به پاره خۆی له به‌ندكردن رزگار بكات.
حكوومه‌تی ئیسپانیا، شۆڕشێكی گه‌وره‌ی بۆ دادگاییكردنی وه‌رزشكاران ده‌ستپێكردووه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ریه‌ك له خۆزێ مۆرینهۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆش به خۆدزینه‌وه له باجدان تێوه‌گلاون و تا ئێستاش كه‌یسی میسی له دادگا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.