داعش حه‌دبای له مووسڵ سه‌نده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان له مووسڵ رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، مزگه‌وتى نووری و مناره‌ی حه‌دبای له شاره‌كه ته‌قاندنه‌وه.
مناره‌ی حه‌دبا یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرین و مێژووییه‌كانی شاره‌كه و بووه‌ته نازناوی مووسڵ.
مزگه‌وتی نووری، كه مناره‌ی حه‌دبای تێدا بوو، یه‌كه‌م شوێنی ده‌ركه‌وتنی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوو، كه ته‌نها یه‌كجار له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كه ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش له حوزه‌یرانی 2014 بوو و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعشی تێدا راگه‌یاند.
مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌وێته مووسڵی كۆن و دوا شوێنی شاره‌كه‌یه، كه به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه مابێت و له ئێستاشدا به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدرالی و سوپای عێراقه‌وه گه‌مارۆ دراون.