به وێنه و ڤيديۆ.. داعش ره‌تيكرده‌وه مزگه‌وتى نوورى ته‌قاندبێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش له رێى ئاژانسى ئه‌عماقه‌وه گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى وێرانكارييه‌كانى مزگه‌وتى نوورى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ره‌تيكرده‌وه، ئه‌و مزگه‌وته‌ى ته‌قاندبێته‌وه و رايگه‌ياند، مزگه‌وته‌كه له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكاوه به دوو مووشه‌ك بۆردومان كراوه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له دوو رۆژى رابردوودا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيان بڵاوكرده‌وه و رايانگه‌ياند، گرته‌كه له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه تۆمار كراوه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه داعش مزگه‌وتى نوورى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش ئاژانسى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش ره‌تيكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش ئه‌و مزگه‌وته‌يان ته‌قاندبێته‌وه، كه بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌بو به‌كر به‌غدادى تێيدا ده‌ركه‌وت و خيلافه‌تى داعشى تێدا راگه‌ياند.
يه‌كێك له چه‌كدارانى داعش به جلوبه‌رگى مه‌ده‌نييه‌وه له گرته ڤيديۆكه‌ى داعشدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت: كاتژمێر ده‌وروبه‌رى 10ى شه‌و فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا بۆردومانى مزگه‌وته‌كه‌يان كرد و به ته‌واوى خاپووريان كرد.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، بناغه‌ى مناره‌ى مزگه‌وته‌كه ماوه و له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى رووخاوه.
هه‌روه‌ها ئه‌عماق وێنه‌ى ئه‌و پاشماوه‌ى ئه‌و موشه‌كانه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه گوايه بۆردومانى مزگه‌وته‌كه‌يان پێكراوه.
تا ئێستا يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، كام لايه‌ن مزگه‌وتى نوورى و مناره‌ى حه‌دباى مووسڵى وێرانكردووه كه مێژووه‌كه‌ى بۆ زياتر له 840 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕايه‌وه و له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌واى ئيسلامى ناوچه‌كه نوره‌دين زه‌نگى بنياتنرابوو.
چه‌كدارانى داعش وه‌ك يه‌كێك له شوێنه ستراتيژى و ره‌مزييه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان ده‌يانڕوانييه مزگه‌وته‌كه و ئاڵايه‌كى داعش له‌سه‌ر مناره‌كه‌ى هه‌ڵكرابوو، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌و پێيه‌ى بۆ يه‌كه‌مجار خه‌ليفه‌كه‌ى داعش له‌سه‌ر مينبه‌رى ئه‌و مزگه‌وته‌وه ده‌ركه‌وت و وتارى خوێنده‌وه و داواى به‌يعه‌تى له چه‌كداره‌كانى كرد.