ئه‌ردۆغان: ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا ده‌يڵێت له باره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌ك له يه‌په‌گه فێڵه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئه‌و به‌ڵێنه‌ى ئه‌مريكاى ره‌تكرده‌وه، كه رايگه‌ياندبوو، چه‌كه‌كانى له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) وه‌رده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 25ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، سه‌رۆكى توركيا به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مريكاى ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌و به‌ڵێنه "فێڵه".
ئه‌ردۆغان له ئه‌سته‌نبوڵ وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد و گوتى: "ئه‌وانه وا ده‌زانن توركيا ده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌و قسه‌يه‌ى گوايه ئه‌و چه‌كه‌ى داويانه‌ته رێكخراوێكى تيرۆريستى وه‌رى ده‌گرنه‌وه، ئه‌وانه سه‌ره‌نجام ده‌زانن كه هه‌ڵه‌يان كردووه".
گوتيشى: ئه‌گه‌ر يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) يه‌ك فيشه‌ك به رووى توركيادا بته‌قێنن، ئه‌وا؛ ئه‌نقه‌ره لێپرسينه‌وه له هه‌ر لايه‌نێك ده‌كات ئه‌گه‌ر چه‌كى دابێته يه‌په‌گه".
توركيا به‌رده‌وام يه‌په‌گه به درێژكراوه‌ى رێكخراوى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ژمار ده‌كات و وه‌ك پارت و رێكخراوى تيرۆريستى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
له 22ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جيمس ماتيس نامه‌يه‌كى بۆ هاوتا توركه‌كه‌ى فكرى ئيشق نارد و تێيدا زانيارى له باره‌ى ئه‌و چه‌كانه‌وه پێدابوو، كه ئه‌مريكا راده‌ستى يه‌په‌گه‌ى كردوون له سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى ره‌سمى توركيا بڵاويكرده‌وه، له‌و نامه‌يه‌دا ماتيس به توركياى وتووه: ئێمه هه‌موو چه‌كه‌كانمان به شێوه‌يه‌كى ورد تۆمار كردووه و وێنه‌مان گرتوون و دواى شكستى داعش له‌و هێزه كوردييه‌يان وه‌رده‌گرينه‌وه.
ماتيس ئه‌وه‌شى وتووه: كه په‌يوه‌ندى ئه‌مريكا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌كتيكييه.
بڕبڕه‌ى پشتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، يه‌په‌گه‌يه.
ئه‌و وه‌زيره ئه‌مريكاييه توركياشى دڵنياكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان بريتييه له هاوبه‌شى ستراتيژى و ته‌نيا په‌يوه‌ندى نييه به شكستى داعشه‌وه.