هه‌سه‌ده‌ ناوچه‌يه‌كى گرنگى ره‌ققه‌ى كۆنترۆڵكرد

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، توانيان ناوچه‌يه‌كى گرنگى باشوورى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش كۆنترۆڵ بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، توانيان ناوچه‌يه‌كى گرنگى باشوورى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش كۆنترۆڵ بكه‌ن.

رێت مه‌كگۆرك، نێردراوى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له‌ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش رايگه‌ياند، هه‌سه‌ده‌ له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا پێشڕه‌وى گرنگى ئه‌نجامداوه‌.

گوتيشى: هه‌سه‌ده‌ توانيويه‌تى ناوچه‌ى گرنگ كۆنترۆڵ بكات و سه‌دان هاووڵاتيش رزگار بكات.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس بڵاويكرده‌وه‌، وته‌بێژى سوپاى توركيا نورى محه‌ممه‌د رايگه‌ياندووه‌، له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى باشوورى ره‌ققه‌ چه‌كدارانى داعش ده‌په‌ڕێندراوون.

هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش پێشتر رايگه‌ياندبوو، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيويانه‌ له‌ سه‌دا 45ى رووبه‌رى ره‌ققه‌ كۆنترۆڵبكه‌ن.

روونيشيكردووه‌ته‌وه‌، زياتر له‌ دوو هه‌زار چه‌كدارى داعش هێشتا له‌ شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.