هێرش قادرى: ده‌ستبه‌ركردنم هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به هۆكارى سياسييه‌وه نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
هێرش قادرى، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى بوارى مێژووى كورد، له لايه‌ن بنكه‌ى پۆليسى ناحيه‌ى رزگارى سه‌ر به قه‌زاى زاخۆوه دواى سنوورداشكردنى ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له رێى كوردستان 24ه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا. قادرى له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، له‌به‌ر به‌زاندنى سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێك سايت و په‌يج و ئه‌كاونت له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ده‌نگۆى ئه‌وه‌يان بڵاوده‌كرده‌وه، گوايه هێرش قادرى له لايه‌ن ئاسايشه‌وه به هۆى بۆچوونه سياسييه‌كانييه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
بۆ زانينى راستييه‌كان كوردستان 24 به دواداچوونى وردى بۆ دۆسيه‌ى قادرى كرد و به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ناوبراو له بنكه‌ى ئاسايشى ده‌روازه‌ى سنوورى هه‌رێمى كوردستان- توركيا بووه و ئاسايش راده‌ستى پۆليسى زاخۆى كردووه و هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به بۆچوونه سياسييه‌كانى ناوبراو نه‌بووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، هێرش قادرى، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرا، ويستوويه‌تى له رێى توركياوه به پاسه‌پۆرتى ساخته بگاته ئه‌وروپا و له توركيا ده‌ستگيركراوه و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك په‌نابه‌رى ناياسايى ديكه‌دا سنوورداشى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
دواى سنوورداشكردنه‌وه‌ى له بنكه‌ى پۆليس ده‌ستبه‌سه‌ركراوه بۆ به‌دواداچوونى ياسايى دۆسييه‌كه‌ى.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ستبه‌سه‌ركرانى هێرش قادرى له لايه‌ن چه‌ند سايت و په‌يجێكه‌وه وا لێكدرايه‌وه، گوايه دۆسييه‌كه‌ى په‌يوه‌ندى به بۆچوون و ره‌خنه‌كانه‌وه هه‌بووه و خه‌ريكى به سياسيكردنى دۆسييه‌كه‌ى بوون.
له‌و باره‌يه‌وه، عه‌لى عه‌ونى، به‌رپرسى لقى 10ى پارتى ديموكراتى كوردستان، كه بۆ ماوه‌ى ساڵێك هێرش قادرى له ماڵه‌كه‌يدا ميواندارى كراوه، رايگه‌ياند، ئێمه له نزيكه‌وه ئه‌و گه‌نجه ده‌ناسين و ماوه‌ى يه‌ك ساڵ له ماڵى من بووه و ناوى راسته‌قينه‌ى زه‌كه‌ريا قادريه و دوو كتێبم بۆ چاپكردووه.
گوتيشى: دواتر ئه‌و گه‌نجه ده‌ستيكرد به نووسينى وتارى توند و ره‌خنه‌ئامێز و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌ر په‌يوه‌نديمان به‌يه‌كه‌وه هه‌بووه و كێشه‌كه‌ى سياسى نييه.
له هه‌وڵێكيدا بۆ رزگاربوونى ئه‌و گه‌نجه كوردستان 24 كه‌فاله‌تى هێرش قادرى و دوو له هاوڕێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى تا چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كى دۆسييه‌كه‌ى له ده‌ستبه‌سه‌رى نه‌مێننه‌وه و له لايه‌ن بنكه‌ى پۆليسى ناحيه‌ى رزگارى سه‌ر به قه‌زاى زاخۆوه ناوبراو ئازاد كرا.
دواى ئازادبوونى، هێرش قادرى له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، به هيچ شێوه‌يه‌ك دۆسييه‌كه‌ى سياسى نه‌بووه و دواى سنوورداشكردنه‌وه‌ى له لايه‌ن توركياوه، له بنكه‌ى پۆليس ده‌ستبه‌سه‌ر بووه.
ئه‌و گوتيشى: زۆر سووپاسى كوردستان 24 ده‌كه‌م كه منى له به‌ندى هێنايه ده‌ره‌وه.