چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر تانكه‌كانى سعووديه روو له قه‌ته‌ر بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى پێشووى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر سعوودييه هێرش بكاته سه‌ر قه‌ته‌ر، ئه‌وا؛ چه‌ند وڵاتێك به‌رگرى له قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن و ناهێڵن ئه‌و وڵاته بكه‌وێته ده‌ست سعووديه.
ديپلۆماتكار و به‌رپرسى پێشووى ئه‌مريكايى جيمس جيفرى له گفتوگۆيه‌كيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه‌ى ئه‌مريكى گوتى: ئه‌گه‌ر سعووديه يه‌ك تانك ره‌وانه‌ى سنوورى قه‌ته‌ر بكات، بێگومان له چه‌ند رۆژێكدا فڕۆكه‌ى ئێرانى و توركى و ره‌نگه رووسيايش بگه‌نه قه‌ته‌ر بۆ پشتيوانيكردن له‌و وڵاته.
سه‌ره‌ڕاى درووستبوونى گرژى له نێوان چوار وڵاتى كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له 5ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017ه‌وه به‌ڵام تا ئێستا هه‌ريه‌ك له ميسر و سعووديه و به‌حره‌ين و ئيمارات ره‌تيده‌كه‌نه‌وه، هيچ بژارده‌يه‌كى سه‌ربازى له دژى قه‌ته‌ر بگرنه به‌ر.
ئه‌و چوار وڵاته هه‌موو په‌يوه‌ندييه‌كيان به قه‌ته‌ره‌وه پچڕاندووه و 13 مه‌رجيان بۆ قه‌ته‌ر داناوه كه ده‌بێت له ماوه‌ى 10 رۆژدا جێبه‌جێيان بكات.
لاى خۆيه‌وه قه‌ته‌ر مه‌رجى ئه‌و وڵاتانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
توركيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى پشتيوانى قه‌ته‌ر ده‌كات و له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنێكى سه‌ربازيشدا، توركيا ژماره‌يه‌ك زرێپۆش و سه‌ربازى ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر كردووه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين خالد بن ئه‌حمه‌د، له تويتێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، هێنانى سوپاى بيانى بۆ قه‌ته‌ر، گرژى سه‌ربازييه و قه‌ته‌ر ده‌بێت به‌رپرسيارێتى ئه‌و گرژييه له ئه‌ستۆ بگرێت.