ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 27/6/2017 ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی، سه‌رۆكی بۆردی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد - سه‌كران و قایمقامی پێشووی شارۆچكه‌ی چۆمان گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان24 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند" پاش گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، له فڕۆكه‌خانه رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت بۆ رێزگرتن له خه‌بات و كاره‌كانی رابردووی عه‌بدولواحید گوانی سازده‌كرێت و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی سۆران به‌ڕێ ده‌كرێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌سوكاری گوانی، بڕیاره سبه‌ینێ له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له قه‌زای سۆران به‌خاك بسپێردرێت".
عه‌بدولواحید گوانی رۆژی 25/6/2017 له ڤییه‌نای پایته‌ختی ئۆستریا (نه‌مسا) دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كوچی دوایی كرد.
زاوایه‌كی كۆچكردوو به كوردستان 24 راگه‌یاند" عه‌بدولواحید پاش خۆی ژماره‌یه‌ك منداڵی وه‌ك خۆی بۆ كوردستان به‌جیهێشتووه‌و ئه‌و خه‌ون و خولیایه‌ی له ژیان هه‌یبووه، منداڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دیهینانی زیاتری و ناوبراو ته‌نها له خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌ڕۆیشتووه به‌ڵكو له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان رۆیشت".
عەبدولواحید حوسێن گوانی، لەدایكبووی ساڵی 1967 ی گوندی گوانی سەر بە شارۆچكەی دیانای دەڤەری سۆرانە. دەرچووی كۆلیژی یاسای زانكۆی دیجلەیە.
لە ساڵانی هەشتا یەكێك بووە لە ئەندامانی رێكخستنە نهێنیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی رێكخراوی پێشڕەوانی گەل-ی ئەو حزبە، بەهۆی چالاكییە سیاسیەكانیشی خراوەتە زیندانەكانی حزبی بەعس و ئازار و ئەشكەنجەیەكی زۆر دراوە.
لە راپەڕینی ئاداری 1991 رۆڵێكی دیاری لە ئازادكردنی ناوچەی سۆران هەبووە و یەكەمین بەڕێوەبەری ئاسایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە لە دەڤەری سۆران و هاوكات ماوەیەك قائیمقامی سۆران بووە.
چەند ساڵێكیش ئەندامی دەستەی كارگێڕی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی لقی10ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
ساڵی 1998 ئەندامی دەستەی كارگێڕی ناوەندی رۆشنبیری سۆران بووە. هەمان ساڵ رێكخراوی كۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری پەككەوتووەكان دادەمەزرێنێت. كە لە ماوەی نۆزە ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆری كەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتییەكان لە پڕۆژەكانی سوودمەندبوونە و لە چوارچێوەی هەوڵەكانیشیدا بنكەیەكی تەندروستی و سەنتەرێكی چارەسەری پزیشكی كردۆتەوە، كە تا ئێستا بەردەوامیان هەیە.
چەند ساڵی رابردووش بە هاوكاری چەند ژینگەپارێزێك، پڕۆژەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكرانی راگەیاند، كە ئێستا كاری زۆری لەسەر كراوە و خراوەتە سەر نەخشەی جیهانی ناشناڵ پاركەكان.
عەبدولواحید گوانی لە ساڵی 2004 تاكو 2016 قائیمقامی قەزای چۆمان بووە.