تره‌مپ و ماكرۆن: وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی كیمیایی ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌سه‌د ئه‌نجامی بدات
K24 - هه‌ولێر:
ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه فڕۆكه‌خانه‌ی شعێراتی سووریا، ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات پێده‌چێت دووباره سوپای ئه‌سه‌د، هێرشی كیمیایی ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، كه‌مێك به‌ر له ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گفتوگۆیان له باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تره‌مپ و ماكرۆن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی كیمیایی بدرێته‌وه و به توندی سزای ئه‌سه‌د بده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشی كیمییای ئه‌نجام بدات.
رۆژی 4ی نیسانی ئه‌مساڵ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د، كه له بنكه‌ی ئاسمانی شعێراته‌وه هه‌ڵفڕیبوون، به چه‌كی كیمیایی شارۆچكه‌ی خان شێخۆنی ئیدله‌بیان بۆردومان كرد، به‌و هۆیه‌وه‌ش نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.