دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری ناردنه‌وه‌ی عێراقییه‌كانی راگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه بڕیاری ناردنه‌وه‌ی هاووڵاتییه عێراقییه‌كانی راگرتووه و كاری پێناكات، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بچنه‌وه عێراق، دووچاری ئازار و ئه‌شكه‌نجه و كوشتن ده‌بنه‌وه".
مارك گۆلدسمیس، دادوه‌ری فیدرالی ئه‌مه‌ریكا، به‌م كاره‌ی بازنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێشوو فراوانتر ده‌كات، كه ئه‌و كریستیانه كلدانییه عێراقییانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه، كه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران له میشیگان ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌و دادوه‌ر راشیگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی رۆژی دووشه‌ممه بۆ راگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه داویه‌تی، به شێوه‌یه‌كی كاتی رێكاره‌كانی ناردنه‌وه‌ی 1444 كه‌سه، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له ویلایه‌ته‌كانی تێنیسی و نیومه‌كسیكۆن.
بڕیاره‌كه‌ی داوه‌ره‌كه‌ی میشیگن له كاتێكدایه، به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هتنی وڵاتانی شه‌ش وڵاتی ئیسلامی بۆ ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.