سوپای ئه‌مریكا هێزه‌كانیان له‌ گه‌یاره‌وه‌ ده‌گوازنه‌وه‌‌ رۆژئاوای ئه‌نبار

وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رۆژئاوای پارێزگاكه‌

K24 - هه‌ولێر:

سوپای ئەمریكا ھێزەكانی خۆی لە بنكەی سەربازی گەیارەوە بۆ بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار دەگوازێتەوە.

قەتەری عوبەیدی فەرماندە لە حەشدی ئەنبار ئاشكرایكرد، دوای كۆتایی ھاتنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوە موسڵ، سوپای ئەمریكا ھێزەكانی خۆی لە بنكەی سەربازی گەیارە لە باشووری نەینەواوە بۆ بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار دەگوازێتەوە.

ئەمەش وەك ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی عانە و راوە و قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار.