سوپای توركیا باره‌گاكانی یه‌په‌گه‌ بۆردوومان ده‌كات

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ژماره‌یه‌ك گوندیان له‌ گونده‌واری حه‌له‌ب كۆنترۆڵ كرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سوپای توركیا بارەگاکانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لە عەفرین بۆردوومان دەكات.

بۆردوومانه‌كه‌ وەك وەڵامدانەوەیەك بووه‌ بۆ ھێرشەكانی یەپەگە بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە باكووری ئه‌و وڵاته‌، توركیا بارەگاكانی یەپەگەی لە عەفرین بۆردوومانكرد.

میدیاكانی نزیك لە یەپەگە بڵاویان كردەوە كە سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی لە ناوچەی ئیعزاز 5 گوندیان لە شارەدێی شێرا تۆپباران كرد، هاوکات لە باكووری گوندەواری شاری حەلەب، ھێزەكانی سووریای دیموكراتیک ژمارەیەك گوندیان كۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.