سعوودیه دهرگای دانووستان له رووی قهتهر دادهخات
K24 - ههولیر:
عادل جوبهیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە قەیرانی قەتەر، ئاماژەی بەوەکرد ئەو مەرجانەی کە بۆ قهتهر دانراون ''دانوستانیان لەسەر ناکرێت''.
عادل جوبەیر کە بە سەردانێک لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە، سەبارەت بە قەیرانی قەتەر قسهی بۆ میدیاكان كردوو و بۆچوونی وڵاتهكهی لهبارهی قهتهر روونكردهوه.
جوبەیر جەختی لەوەکردەوە ئەو مەرجانەی داویانەتە قەتەر ''ناکرێت دانوستانیان لەسەربکرێت'' و گوتی: ''بۆچوونی خۆمان راگەیاند و هەنگاویشمان لەوبارەیەوە هاوێشتووه. لە ئێستادا ئەوە دەکەوێتە سەر قەتەرییەکان ئهوهیه، هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن. ئەگەر بێت و ئەوەش ئەنجام نەدەن، ئەوا بە گۆشەگیرکراوی دەمێننەوە''.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە باسی لەوەشکردووه کە قەتەر دەزانێت پێویستە چی بكات بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە ناو ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو.