ته‌نها 300 چه‌كداری داعش له‌ مووسڵدا ماون

5 هه‌زار هاووڵاتی سڤیلیش له‌و ناوچه‌یه‌دا ماون كه‌ به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاشکرای دەکات، نزیکەی 300 چەکداری داعش و 5 هەزار هاووڵاتی سڤیل لە موسڵی کۆن ماون.

فەریق رائید شاکر جەودەت، فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە 70% ی موسڵی کۆن لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵبکەنەوە. گوتیشی، لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانەکاندا 58 چەکدار و 5 سەرکردەی داعشیان لە موسڵی کۆن کوشتووە، لەنێو کوژراوەکانیشدا هەریەک لە ئەبو ئەحمەد جبووری، وەزیری دیوانی پۆلیس، ئەبو فاتیمە ئەنساری، بەرپرسی سەربازی داعش لە رۆژئاوای موسڵ و بەڕەگەز مەغریبی،هەروەها ئەبو ئەنەس سووری و ئەبو روقییە سەرکردەی داعش لەنێو کوژراوەکاندان.

به‌ گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌كیش كه‌ له‌ یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراقی له‌ نزیك مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری و مناره‌ی حه‌دبا كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو داعش ته‌قاندنیانه‌وه‌ هوتاف ده‌كێشن و گۆرانی ده‌ڵین و باسی گه‌یشتنیان به‌ مزگه‌وته‌كه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش له‌ مینبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ وه‌ك "خه‌لیفه‌"ی موسڵمانان خۆی ناساند.