په‌كه‌كه و یه‌په‌گه منداڵان بۆ شه‌ڕكردن به‌كارده‌هێنن
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و یەكینەكانی پاراستنی گەل "یه‌په‌گه" منداڵی بچووکیان لە ناوەندەكانی مەشق و راهێنان و شەڕدا بەکارھێناوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتێکی لەبارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکردەوە. له به‌شێكی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە پەکەکە و یەپەگە منداڵانی کورد و كوردی ئیزدییان بۆ خۆیان بەکارھێناوە".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا له‌و كاره نیگه‌رانه و بە پێشێلکاریی یاساكانی ده‌زانین.
پێشتریش چه‌ندین راپۆرت له‌سه‌ر په‌نابردنی په‌كه‌كه بۆ چه‌كداركردنی مناڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌وانه رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ مانگی ئابی ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو "ئەندامانی ڕێکخراوەکەیان سەردانی کەمپی ئاوارەکانی دەوروبەری دهۆک و ناوچەكانی باکووری ڕۆژهەڵاتی چیای شەنگال و شاری هەڵەبجەیان کردووە و چاوپـێـکەوتنیان لەگەڵ 58 کەس کردبوو، لەوانە 13 کەسیان منداڵی تەمەن نێوان 14 ساڵ هەتا 17 ساڵ بوون،كه ژمارەیەکیان باوک و دایکی منداڵەکان بوون لەگەڵ بەڕێوەبەری کەمپەکان و مامۆستا و کارمەندانی ڕێکخراوە خۆجێـی و نێودەوڵەتیـیە ناحکومیـیەکان و کاربەدەسـتان لە حکومەتی هەرێمی کوردسـتان".
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، 29 حاڵەتیان تۆمارکردبوو، لەوانە دوو حاڵەتیان منداڵەکان هەوڵیان دابوو وازبهێنن، بەڵام گروپەکان نەیانهێشتووە و زۆر ئازاریان داون".