پێشمه‌رگه‌یه‌ك له گوندی زه‌رگه‌ی باشووری خورماتوو شه‌هید بوو

K24 - خورماتوو:
پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ر به فه‌وجی 2ی لیوای 11، به‌ناوی عه‌ونی مه‌غدید ره‌سووڵ، له دوایین سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی زه‌رگه‌ی باشووری خورماتوو، به گوللـه‌ی قه‌ناسه‌كانی داعش شه‌هید بوو.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه دانیشتووی شاری سۆرانه و له كاتی كاركردن له درووستكردنی سه‌نگه‌ردا، له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش ته‌قه‌ی لێكراوه و شه‌هید بووه.
ئەم پێشمەرگەیە خەڵکی گوندی ئارمەندان-ی سەر بە شارۆچکەی هەریرە و خێزانداره و باوكی سێ منداڵه.
گوندی زه‌رگه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای خورماتوو و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كه‌دا سه‌رقاڵی درووستكردنی سه‌نگه‌رن وه‌ك دوا هێلی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كه.
.jpg)
.jpg)
دوایین پۆستی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 26/5/2017، كه تێیدا به‌خێرهاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی كردووه.