كۆنه سیخوڕه‌كه و ملیاردێره كه‌م ئه‌زموونه‌كه به یه‌كده‌گه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی داهاتوو له په‌راوێزی لوتكه‌ی گرووپی G20 له ئه‌ڵمانیا، یه‌كه‌مین دیداری راسته‌وخۆ، له نێوان دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت، دیداری نیوان دوو سه‌رۆك به توانای سیاسیی جیاوازه‌وه.
كرملین و كۆشكی سپی رایانگه‌یاندووه" رۆژی 7 و 8/7/2017 هه‌ر دوو سه‌رۆك له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌شداری لوتكه‌كه ده‌كه‌ن و له په‌راوێزدا یه‌كتری ده‌بینن.
به‌رپرسانی ئه‌وروپی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (The Daily Beast ) ئه‌مریكیان گوتووه" مۆسكۆ متمانه‌ی زۆری به سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆی "ڤلادیمیر پوتین" هه‌یه كه سازشی گه‌وره به دۆناڵد تره‌مپ بكات، چونكه پوتین پێشتر سیخوڕ بووه‌و یه‌كه‌م دیداریشیان هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕیوه ده‌چێت".
به‌رپرسه ئه‌وروپییه‌كان به پێگه ئه‌مریكییه‌كه‌یان گوتووه" زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پوتین له توانایدا هه‌یه له‌و دیداره‌دا ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له میانی هاوكاری له بواره‌كانی وه‌ك دژایه‌تیكردنی تیرۆر و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ داسه‌پاوه‌كانی سه‌ر رووسیا ده‌بێت و ده‌توانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له تره‌مپ ده‌ستبكه‌وێت".
به‌رپرسێكیش په‌یامێكی بۆ تره‌مپ ناردووه‌و ده‌ڵێت" له‌و كاته‌ی سه‌رۆكی رووسیا ده‌بینیت، نابێت هیچ شتێكیان به خۆڕایی بده‌یتێ"، ئه‌وه‌ش ئه‌و ترسه‌یه كه دیپلۆماته ئه‌وروپییه‌كان ده‌رباره‌ی دیداری نێوان تره‌مپ و پوتین بۆیان درووستبووه‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌راورد به سه‌رۆكی رووسیا به كه‌م ئه‌زموونتر له سیاسه‌تدا ده‌بینن".
ترسی ئه‌وروپییه‌كان له‌وگۆشه‌وه‌یه، پوتین به توانایه و كه‌م ئه‌زموونی تره‌مپیش مه‌ترسییه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و رووسیا به‌هێز ببێت، ئه‌وه به تێپه‌ڕبوونی كات، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌بێت و مۆسكۆ ده‌بێته‌وه هێزێكی نیمچه زه‌به‌لاح له ناوچه‌كه‌دا و ئیتر ناتوانرێت رێگه له هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره دوژمنكارانه‌كه‌یان بگیرێت".